زاری كرمانجی-سۆران
تایبەتمەندی نوێی وەرگێڕانی ڤیدیۆ لە وێبگەڕی Edge ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات سەیری ڤیدیۆکان بکەن بە زمانی جیاواز. هەروەها دەتوانرێت ئەو ناوەڕۆکە کە لە ئینتەرنێتدا بەردەستە بە زمانەکانی دیکە بەکاربهێنرێت.
بەکارهێنەرانی وێبگەڕی Edge بەم زووانە دەتوانن سوود لە تایبەتمەندی وەرگێڕانی ڤیدیۆ لەم وێبگەڕەدا وەربگرن. چونکە مایکرۆسۆفت کار لەسەر تایبەتمەندییەکی وەرگێڕانی ڤیدیۆ دەکات بۆ وێبگەڕەکەی.
یەکێک لە زانیاریدەرانی جیهانی تەکنەلۆژیا بەناوی Leopeva64 زانیاری لەسەر ئەم تایبەتمەندییە بڵاوکردەوە. بەپێی ئەم زانیاریانە ئەم وەرگێڕانە ئۆتۆماتیکییە لە وێبگەڕی Edge ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات سەیری ڤیدیۆکان بکەن و تێبگەن بە زمانە جیاوازەکان.
لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە وەک تاقیکردنەوەیەک لەسەر وێبگەڕەکە بەکاردەهێنرێت و لە وەشانی Canary دابینکراوە.


































































