محەمەد هەسنانی-سۆران
دوای دەست بەسەرداگرتنی چەند كارتۆن هێلكەی ساختەو كاڵای ماوەبەسەرچوو، لە لایەن لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران لەناوبردران.
ئیسماعیل گوندەژۆری، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند “دوای دەست بەسەرداگرتنی چەند كارتۆن هێلكەی ساختەو كاڵای ماوەبەسەرچوو، لە لایەن لیژنەكەمان، كاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14-11-2023 سەرجەم ئەم هێلكەو كاڵایانە بردرانە كەمەربەندی شوێنەی ریسایكلینی زبل و خاشاكی سۆران سەرجەمیان لەناوبران و ژێرگڵ كران”.
گووتیشی: ” داواكاریشین لە هاووڵاتییان، لەكاتی كرینی كەلوپەل و خۆراك رەچاوەی ماوەی بەسەرچوون بكەن و خۆیان لەو خۆراكیانەی بێ رێكەوت بەدووربگرن، هەروەها زۆرجار دەستكاری خۆراكەكان دەكرێت بۆ نموونە گۆڕینی رەنگی هێلكەو نیشاندانیان هاوشێوەی خۆماڵی.