محەممەد مەحموود- رواندز:
بەهۆی تەسکی رێگاکەو قەرەباڵغی رێگای رواندز بێخاڵ، شارەوانی رواندز داویکردووە ئەو رێگایە بکرێتە دووساید”.
لەم بارەیەوە چیایی محەممەد حەسەن، سەرۆکی شارەوانی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” دەربارەی رێگای بێخاڵ، رواندز پڕۆژەیەکمان داوەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران کەوا بێن نەخشە و دیزاینی دوو سایدەکە بکەن”.
سەرۆکی شارەوانی رواندز گوتیشی” ئەو جێگاییەی دیارمان کردووە لە خوار کانی مەلانەبیە، تاکو دەگاتە دەروازەی شنگلبانە یان دەروازەی شەهیدان، خاڵەکانمان بۆ دیاریکردوون و ئەوەی ماوە ئەوەیە لیژنەیەک بێت دیزاین و دەرخستەی تەواو بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام لە بەدواداچوونین ، بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە.