به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ كراون، بۆ ساڵی داهاتووش داوای زیاتر له یه‌ك ملیار دینار كراوه.
هه‌ژار حاجی، سه‌رۆكی شاره‌وانی وه‌رتێ به زاری كرمانجی راگه‌یاند “له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێكراون له‌وانه، دروستكردنی دیواری ڕاگر له گه‌ڕه‌كی گوڵان، دانانه‌وه‌ی پردێك له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری، دروستكردنی سیاج و شۆسته له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌كان، به بڕی 33 ملیۆن و 755 هه‌زار دینار”.
هه‌روه‌ها گووتیشی “ئه‌و پڕۆژانه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن شاره‌وانی وه‌رتێ، له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سۆران جێبه‌جێكراون، هه‌ر چه‌نده ئه‌مساڵ پڕۆژه‌كان كه‌مبوون، به‌ڵام بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی بدرێت، داوامان كردووه، به بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دینار چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرینگ و خزمه‌تگوزاری بۆ گونده‌كان و سه‌نته‌ری ناحیه جێبه‌جێ بكرێن”.