مستەفا دۆلەمەری-زاری كرمانجی :
جوتیاران و ئاژەڵدارانی دەڤەری بارزان داوا دەكەن لە رووی دەرمان و ئالیك و پەینەوە هاوكاری بكرێن.
شڤان ئەحمەد یەكێك لە جووتیارەكانی دەڤەری بارزان بە زاری كرمانجی راگەیاند:” چەندین ساڵە هیچ خزمەتگوزارییەك پێشكەش بە جوتیارانی ناوچەكە نەكراوە، بۆیە داوا دەكەین پێداویستی وەك دەرمان و ئالیك و پەینمان بۆ دابین بكرێت، تا بتوانین بەردەوام بین لەسەر كارەكانمان”،
شڤان باس لەوە دەكات كە چەندین جار داوكارییان پێشكەش بەلایەنی پەیوەندیداركردووە، بەڵام هیچیان بۆ نەكراوە و دەڵێ:” ساڵانی رابردوو یارمەتی جوتیاران و ئاژەڵداران دەدرا، لە دابینكردنی ئالیك و دەرمان، بەڵام لە ئێستادا هیچ یارمەتییەك پێشكەش بە جوتیاران ناكرێت”.
محەممەد رەشید بەرێوبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر لەمبارەیەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند:” دوای ساڵی 2013 و هاتنی قەیرانی ئابووری، حكومەت لە توانای دا نەبووە بوددجەی ئالیك و دەرمان و پێداویستی هەنگەوانان دابین بكات، بۆیە ئێمەش وەكو كشتووكاڵی مێرگەسۆر نەمان توانیوە هیچ خزمەتێك بە جوتیاران و ئاژەڵداران بكەین، تاكوو حكومەت بوددجەیەك دابین نەكات، ئێمەش ناتوانین هیچ شتێك دابەش بكەین”،
بەرێوبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر باس لەوەش دەكات لە ساڵی 2014 ەوە بە هۆی نەبوونی بوودجە نەیانتوانیووە وەك پێویست خزمەت بگەینینە جوتیارانی دەڤەرەكە، بۆیە ئەوە دەڵێ:” گەر حكومەت پاڵپشتی دارایمان بكات، ئێمەش زۆرترین خزمەت بە جوتیاران دەكەین”.