محەمەد هەسنانی-سۆران
لە پێناو بایەخدان بە ژینگە و سەوزایی، هاووڵاتییانی قەزاكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، داواكارن لە شارو شارۆچكەكانیان نەمامگەی تایبەتی حكوومی دروست بكرێن.
لای خۆیەوە خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە ئێستادا نەمامگەیەك لە سنووری قەزای رواندز دروستكراوەو كاری لەسەر دەكرێت، چاوەڕوانی ئەوەین ئایا بەرهەمی چەند و چۆن دەبێت و تا چەند لە توانای داهەیە نەمامی پێویست بۆ سنوورەكە دابین بكات”.
گووتیشی: ” بەهەمانشێوە بە گرنگ و پێویستی دەزانین كە نەمامگە لە سنووری گشت قەزاكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست بكرێن، بەڵام ئەوەش پێویستی بە ئیمكانیات و چەند رێكارێك هەیە، بە هیواین لە داهاتوودا كاری لەسەر بكەین.