پشتیوان کەریم- حاجی ئۆمەران:
ووتەبێزی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەبارەی ڕێژەی هاوردەکردن و هەناردەکردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەكەدا بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیەو روو لە زیادبووندایە”.
سیروان حسێن، ووتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هێمای بۆ ئەوەشکرد: “بەگشتی زۆرترین ڕێژەی ئاڵوگۆڕ لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران 90٪ی هاوردەی هەرێم دەکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانیش لە 5٪ی تا 10٪ی هەناردەکردنە بۆ ئهم وڵاته.