پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەبەراورد بە دوێنی زیاتر دابەزی و وە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، هەروەها تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراویش گۆڕانییان بەسەرداهات.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران،ئاماژەی بەوەشدا پێشبینی دەکرێت زیاتر نرخی دۆلار ڕوو لەدابەزین بکات، نرخی سەرجەم دراوەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 159,700هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 120 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 870 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106,5 مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 122 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5،750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 3,150 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.