سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی ساڵوەگەری بنیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم.
ئەمڕۆ سێشەم 14ـی تشرینی دووەم، لە پەیامێكی نێچیرڤان بارزانی هاتووە، بە بۆنەی 239 هەمین ساڵیادی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان، شاری سلێمانیی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە و ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان.
لە كۆتایی قسەكانی دەڵێت، بە ئومێدی ئاوەدانی و گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان.