بڕیارە ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێنجەمین پێشانگای بیناسازی لە هەولێر بكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم 14ـی تشرینی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێنجەمین پێشانگەی بازرگانی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی (Construct Iraq 2023) كە تایبەتە بە كەرەستەكانی بیناسازی ، كارەبا ، سیستەمی ساردی و گەرمی ، لە شاری هەولێر دەكاتەوە.
ئەو پێشانگایە گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بیناسازی لە پاركی سامی عەبدولرەحمانە لە ڕۆژانی 14-15-16ـی ئەو مانگە دەبێت، بە سەتان كۆمپانیا بەشداریان كردووە.