محەمەد هەسنانی-سۆران
سەرەڕایی بەرفراوانی دەڤەرەكەو بوونی ئیدارەی سەربەخۆ، كەچی تائێستا گروپێكی گەورەی میوزیك لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نییە، ئەوەش نیگەرانی رۆشنبیران و دۆستانی هونەری لێكەوتووەتەوە.
یوسف عومەر رواندزی، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێویستی بە گروپێكی گەورەی میوزیك هەیە، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵەكانمان بەردەوام بووە، بۆ ئەوەی بتوانین موزیك ژەنانی دەڤەرەكە كۆبكەینەوە لە چوارچێوەی گروپەكەدا، هەروەك ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش لەم رووەوە زۆر هاوكارو پاڵپشتمانە”.
گووتیشی: ” هۆكاری نەكردنەوەی ئەم گروپە مۆسیقایە تا ئێستا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گردبوونەوەیەكی گردژیر نییە و زۆربەی مۆسیقا ژەنەكانی دەڤەرەكە بەدوای بژێوی ژیانەوەن، دەچن لە شارەكانی دیكەی كوردستان بەشداری لە كلیپ و چالاكییە هونەرییەكان دەكەن، هیوادارین بتوانین لە داهاتوودا جددی تر كار لەسەر ئەم پرسە بكەین.