پشتیوان كەریم – سۆران:
ئەندامێكی لیژنەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، لەبارەی دڵنیابوون لەو گۆشتەی كە لە چێشتخانەكان ئامادە دەكرێت تا چەند تەندروستە، دەڵێت: لە هەر چێشتخانەیەك گۆشتی كۆن هەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەكەشی سزا دەدرێت.
مینا تەها، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لە كاتی گەڕان و پشكنینەكانمان بۆ چێشتخانەكان لەبارەی هەبوونی گۆشتی ناتەندروست بە ڕەنگ و هەندێك جار بە بۆنەكەی دیار دەبێت كە گۆشتەكە كۆنە، لە ئەگەری دەركەوتنی گۆشتی كۆن لە چێشتخانەكان دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناو دەبرێت.
هاوكات پزیشكانیش لەبارەی مەترسییەكانی خواردنی گۆشتی كۆن، هۆشداری دەدەن و داوا لە هاوولاتییان دەكەن خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنی گۆشتی كۆن، چونكە زیان بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت.