پشتیوان كەریم- سۆران:
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، لەبارەی دروستبوونی لافاو لە سنووری ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ڕاسپاردووە بۆ ئەو شوێنانەی مەترسی دروستبوونی لافاوی لەسەرە، بۆ ئەوەی هەرچی زووە پاك بكرێنەوە.
ڕاید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد: بەشێك لە هاووڵاتییان خانوویان لەسەر ڕێڕەوی ئاوی دروستكردووە، هاوئاهەنگیمان لەگەڵ شارەوانی كردووە ئەم ماوەیە ڕێڕەوە ئاویەكانیان پاك كردووەتەوە، هەروەها پێویستە خەڵك خۆی بەدوور بگریت لەو شوێنانەی مەترسی لافاویان لەسەر هەیە، بۆیە داوا لە هاوویڵاتیان دەكەین لەكاتی دروستبوونی لافاو پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەرگری شارستانی بكەن.
هاودیانی، ئەوەشی خستەڕوو: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 16 بنكەی بەرگری شارستانی و تیمی رزگاركردن و تیمی مەلەوانی و تیمی ئامادەیمان لەنێو بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران هەن، لە ئەگەری هەر حاڵەتێكی نەخوازراو لە هەر ناوچەیەكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەتوانن بەزووترین كات بگەنە شوێنی ڕووداوەكە”.