به‌ختيار سه‌باح – زارى كرمانجي :
سوپای پاسداران بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ لوبنان به فه‌رمی چووه ناو شه‌ڕی دژ به ئیسرائیل.
سوپای پاسداران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـى تشرینی دووه‌می2023، لوبنان به فه‌رمی چووه ناو شه‌ڕی دژ به ئیسرائیل، پێشتریش چه‌ند جارێك شه‌ڕو پێكدادان له نێوانیان دروستبووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، حزبوڵای لوبنای به فه‌رمی پشتگیری خۆی بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ربڕی، چه‌ندان جاریش له‌سه‌ر سنووره‌كانی لوبنان و ئیسرائیل شه‌ڕو پێكدادان له نێوانیان دروستبووه‌و بۆردوومانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كتریان كردووه.