مەهدی محەممەد – ڕواندز :
لە سنووری قەزای رواندز زیاتر لە 22 هەزار سەری ئاژەڵ هەیە و، بەرپرسی بنكەی ڤێتێرنەری رواندزیش دەڵێ ئەمساڵ هیچ نەخۆشییەكی گوازراوە لە نێو ئاژەڵان تۆمار نەكراوە.
لهمبارهيهوه دكتۆر زاهیر تاهر عەبدولرەحمان بەرپرسی بنكەی ڤێتێرنەری رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند “لەنزیكەوە چاودێری ئاژەڵەكانی سنووری بنكەكەمان دەكەین و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هیچ نەخۆشێكی گوازراوە نییە لە نێو ئاژەڵەكاندا،”
بەڵام بەرپرسی بنكەی ڤێتێرنەری رواندز نایشارێتەوە كە بە دەست كۆمەڵێك نەخۆشی تر دەناڵێنن كە رووبەرووی ئاژەڵانی سنوورەكە بووەتەوە و دەڵێ “باوترین ئەو نەخۆشییانەی كە بە دەستییەوە دەناڵێنین، لە ڕەشەوڵاخدا نەخۆشی تەبەقەیە و لە مەڕ و بزن نەخۆشی دەردە مەڕە كە نەخۆشییەكی ڤایرۆسەیە، هەروەها لە ئێستادا وەرزی بەرهاویشتنە و بەشێك لە ئاژەڵانی دووگیان تووشی نەخۆشی دەردە پشیلە و چەند نەخۆشییەكی تر دەبن و وایان لێ دەكات تووشی بەرهاویشتن ببن.”
بەپێی ئەو ئامارەی بنكەی ڤێتێرنەری رواندز بە زاری كرمانجی داوە، دوو هەزار و 240 سەرە ڕەشەوڵاخ و هەزار و 650 مەڕ و حەڤدە هەزار و 500 سەرە بزن لە سنووری بنكەی ڤێتێرنەری رواندز هەن.