مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خاوەن خاكێكی بە پیتە و سەرچاوەی ئاوی زۆرە، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش گرنگی بەم كەرتە داوە، ئەوەش وای كردووە جووتیارانی ناوچەكە گرنگی زۆر بە كشتوكاڵكردن بدەن.
بەرپرسی فەرمانگەی كشتوكاڵی بارزان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمساڵ بەرهەمی گەنمەشامی لەچاو ساڵی رابردوو زۆر زیاترە و نزیكەی 200 دۆنم زەوی لە سنووری فەرمانگەی كشتوكاڵی بارزان بە گەنمەشامی داچێندراوە، بەتایبەتی لە بلێ و باڵندا.
ئەمیر مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی كشتوكاڵی بارزان، باسی لەوەشكرد: جیا لە بەرهەمی گەنمەشامی، وێنجە زۆر بووە و ئاژەڵدارەكان بەڕێژەیەكی زۆر روویان لە چاندنی وێنجە كردووە.