ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌كه : 4 هه‌زار دار به‌رهه‌م هاتووه
به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
پڕۆژه‌ی مه‌شته‌لی رواندز كاره‌كانی ته‌واو بووه، ئێسته نزیكه‌ی 4 هه‌زار داری به‌رهه‌مهێناوه، له داهاتوو ده‌ست ده‌كرێ به چاندنیان.
چیایی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی رواندز له‌مباره‌یه‌وه بۆ زاری كرمانجی گووتی: “پڕۆژه‌ی مه‌شته‌لی رواندز كۆتایی هاتووه، له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی رواندزو شاره‌وانی زه‌وی بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی سۆران سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌كه ده‌كرێ”.
رێكان عه‌لی، ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌كه، زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو گووتی” ئه‌و پرۆژه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداری سه‌ربه‌خۆی سۆران، به بڕی 83 ملیۆن و 552 هه‌زار دینار جێبه‌جێ كراوه، ئێسته كه‌وتۆته كار‌و نزیكه‌ی 4 هه‌زار داری ده‌ره‌وه به‌رهه‌م هاتووه، بۆ وه‌رزی به‌هار ده‌ست ده‌كه‌ین به چاندنیان، بۆ ساڵی داهاتوو ده‌توانین رێژه‌كه‌ی زیاتر بكه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جۆری داره‌كان پێكهاتوون له ( داری نالوهند، داری ته‌سبیح، تووی ره‌شی كه‌ندی، سنۆبه‌ر، سیسه‌م ) و چه‌ندان جۆری تر، به‌ڵام ئێسته ده‌توانین به‌رهه‌مه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ لایه‌نی میری ئاماده بكه‌ین، بۆ داهاتوو ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه زیادی كرد، ده‌توانین بده‌ینه هاووڵاتی ده‌ره‌وه‌ش.