زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیییەکانی هەولێر و دەوحە بۆ کونسوڵی گشتیی قه‌ته‌ر لە هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 13-11-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له حسێن عه‌لی ساڵح ئهلفهزاله، کونسوڵی گشتیی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی كوردستان كرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کردنەوەی کونسوڵخانە و دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی قەتەر، سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی لە حسێن عه‌لی ساڵح ئهلفهزاله کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواستووە و هاوكاری و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕیوە.
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “كونسوڵی گشتیی قه‌ته‌ڕ، سڵاو و ڕێزی خاوەنشکۆ میری قه‌ته‌ڕی بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیاند و ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نیشاندا به‌تایبه‌تی له بواری وەبەرهێنان و ئابووریدا”.