زاری كرمانجی-سۆران:
به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/11/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه و وه‌زیری نه‌وتی عێراق و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه دوو له به‌ڕێزان جێگرانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق و به‌ڕێز وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت ئاماده‌ی بوون، دوایین هه‌نگاو و ڕێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له پشتگیریی خۆی بۆ گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دووباره ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ستانی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیانێكی گه‌وره‌ی به داهاتی گشتیی عێراق گه‌یاندووه، بۆیه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كورستانی، به گرنگ و پێویست زانی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیری نه‌وتی عێراق، جه‌ختی له خواستی جددیی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانی كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامی گفتوگۆكانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه، خسته ڕوو.