پشتیوان كەریم- سۆران:
لەدوای ساڵی 2014 و هاتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ عێراق، خەڵك بەو هۆیەوە ئاوارە بوون، بە سەدان خێزان لەو ئاوارانە ڕوویان لە ئیدارەی سۆران كردووە، بەرپرسی نووسینگەی كۆچ وكۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان بە زاری كرامانجی ڕاگەیاند: لە ئێستادا 150 خێزانی ئێزدی و خەڵكی ئەنبار لە ئیدارەی سۆران ماون، بەڵام فۆرمی خۆراكیان لە ناوچەكەی خۆیانە و بێ بەشكراون لە وەرگرتنی خۆراك.
عەباس ئەمیر، بەرپرسی نووسینگەی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد: هیچ ڕێكخراوێكی عێراقی و تەنانەت un هاوكاری ئاوارەكان ناكەن و هاوكاریەكانیان وەستاندووە بۆ ئاوەرەكان جگە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هیچ لایەنێكی دیكە هاوكاری ئاوارەكانی سنووری ئیدارەی سۆرانی نەكردووە.