پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا هەر مسقاڵێك زێڕ بە بەراورد بە دوێنێ پێنج بۆ هەشت هەزار دینار دابەزینی بۆ خۆیەوە بینیوە، هاوكات یەك ئۆنسەی زێڕ بە 1938 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 512 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 469 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 448 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 383 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .