به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق، بۆ جاری دووه‌مه شارێكی ئیسرائیل بۆردوومان ده‌كه‌ن.
گروپه چه‌كداره‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری ئیسلامی له عێراق، كه چه‌ند گروپێكی هاوپه‌یمانی شیعه‌كانی نزیك له ئێران له‌خۆ ده‌گرێت، بۆردوومانی شاری ئیلاتی ئیسرایلیان كرد.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و بۆردوومانه وه‌ك پشتگیرییه بۆ غه‌ززه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی ئیسرائیل دژ به هاووڵاتییانی سڤیل له غه‌ززه ئه‌نجامی ده‌دات.
گروپه چه‌كداره‌كان ناوچه‌ی (ئوم ئهلرهشراش) یان له شاری ئیلات، كردۆته ئامانج و جه‌ختیان له به‌رده‌وامی هێڕشهكان كردۆته‌وه.