مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
تۆڕی ئاوی مێگر بە دەییان زێدەڕۆیی كرابووە سەر لەلایەن هاووڵاتییان و بە كۆتایی هاتنی پرۆژەی نوێی ئاوی مێگر هەر وەكوو بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی ڕواندز باسی دەكات كۆتایی بە تەواوی زێدەرۆییەكان هێناوە.
هۆگر مەلا ئەحمەد بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی ڕواندز لە بارەی پرۆژەی نوێی ئاوی گەلی مێگر بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “
پرۆژەی ئاوی سەروچاوەی مێگر كۆتایی هاتووە و بە تەواوبوونی ئەو پرۆژە تا ڕادەیەك گرفتی كەم ئاوی لە ڕواندز چارەسەر دەكات و لە داهاتوو بە تایبەت لە مانگی سێ تا مانگی حەوت ئاوی سێ بەشی ڕواندز دابین بكات و بە شێوەیەك كەم پێویستیمان بە ئاوی بێخاڵ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژە نوێیەكە كۆتایی بە زیاتر لە 150 زێدەڕۆیی هێنا كە لەلایەن هاووڵاتییانەوە كرابووە سەر تۆڕەكە و لە داهاتووش دا بە هیچ شێوەیەك هاووڵاتییان ناتوانن زێدەڕۆیی بكەنە سەری،”
بەڵام بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی ڕواندز ئەوەش ناشارێتەوە كە تا ئێستا لە بەشێك لە گەڕەكەكانی ڕواندز بە تایبەت گەڕەكی نەورۆز زێدەرۆییەكانی سەر تۆڕەكانی ئاو هەن و دەڵێ “دوو پرۆژەی تری گۆڕینی بۆڕی ئاوی گەڕەكی نەورۆز بە گوژمەی زیاتر لە 58 ملیۆن دینار ئێستا لە جێبەجێكردن دان و بە كۆتایی هاتنی ئەو پرۆژەیەش كۆتایی بە زێدەرۆییەكانی ئەویش دێت.”