پشتیوان كەریم- خەلیفان:
قایمقامی قەزای خەلیفان بەوەكالەت، لە بارەی ڕێكارەكانی بە قەزاكردنی خەلیفان و پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: خەلیفان لە 22ی 8ی ئەمساڵ بە فەرمی بووەتە قەزا و لە ئێستادا سەرجەم ڕێكارە كارگێڕیی و ئیداریەكان لە چوارچێوەی قەزا ئەنجام دەدرێن.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەلیفان بەوەكالەت، لەبارەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان هێمای بۆ ئەوەشكرد: كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرینگی تایبەتی بە پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان داوە لەم چوارچێوەیەدا بەگوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەك و كۆڵانەكانی ناو سەنتەری شار ئەنجامداوە، هەروەها ڕێگەی سەرەكی گوندەكان چاك كراوە، لەگەڵ پڕۆژەی ئاو بۆ چەند گوندێكی سنوورەكە.