پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەراورد بە دوێنی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، هەروەها تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراویش گۆڕانیان بەسەرداهات.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا پێشبینی دەكرێت زیاتر دۆلار ڕوو لە دابەزین بكات، نرخی سەرجەم دراوەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 160,500هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 100 هەزار تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 850 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106,5 مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 122 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5،850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,200 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت