گرووپێكی میلیشیای لە عێراق بە شێوەی فەرمی رایگەیاند كە ” شارێكی ئیسرائیلیان بۆردوومان كردووە و بەردەوامیش دەبن لەم كارەیان” .
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی میلیشیای (مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) كە رۆژی 12ی 11ی 2023 بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە بۆ سەرخستنی خەڵكی غەززە و وەك وەڵامدانەوەیەك بەرامبەر ئەو كوشتارەی كە ئیسرائیل بەرامبەر بە خەڵكی كەرتی غەززە دەیكات، چەكدارەكانیان ئامانجێكیان لە شاری ئیلاتی ئیسرائیل (كە فەڵەستینییەكان پێی دەڵێن أم الرشراش) بۆردومان كردووە.
لەبارەی جۆری ئەو چەكەی لە هێرشەكە بەكارهێناوە ئەم گرووپە میلیشاییە نووسیویانە” هێرشەكەیان بە چەكی گونجاو ئەنجامداوە”.


































































