بەختیار سەباح – زاری كرمانجی:
كۆمپانیای پاپا گروپ، كە ئەركی خاوێنكردنەوەو فڕێدانی زبل و خاشاك بوو، گرێبەستی كاركردنی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەواو بوو، ئێستە ئەو كارە لەلایەن كۆمپانیای باڵ و هیزل جێبەجێ دەكرێت.
نامق ئیبڕاهیم، جێگری كۆمپانیای باڵ و هیزل، بۆ زاری كرمانجی گووتی: ” كۆمپانیای پاپا گروپ گرێبەستی كاركردنی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەواو بوو، ئێستە لەلایەن كۆمپانیای (باڵ و هیزل) بۆ بازرگانی گشتیی و خزمەتگوزاری پاككردنەوەی سنووردار، خاوێنكردنەوەی شارو شارۆچەكەكان و فڕێدانی زبل و خاشاكی هاووڵاتییان ئەو كارە جێبەجێ دەكرێ”.
هەروەها گووتیشی، هیچ كارمەندو كرێكارێكی نوێ دانەمەزراوە، هەمان كرێكارەكانی پێشوو كە لە كۆمپانیای پاپا گروپ كاریان دەكرد، ئەو كارە دەكەن، بەڵام لەلایەن كۆمپانیای باڵ و هیزل كارەكە جێبەجێ دەكرێت و گریبەستی نوێ واژوو كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو چەند رۆژەی رابردوو دەستمانكرد بە هەڵمەتێكی خاوێنكردنەوەی شەقام و كۆڵان و ئاوەڕۆكانی سنووری قەزای سۆران و رواندزو چۆمان و مێرگەسۆر.