زاری كرمانجی :
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گرنگی زیاتر بە وەرزشی تۆپی پێ دراوە و وەك پێویست وەرزشەكانی دیكە بایەخیان پێ نادرێت .
هابیل زرار بەڕێوەبەری ناوەندی لاوانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ناوەندەكانی لاوان لە سنوورەكەمان بەردەوام خوولی تۆپی پێی و خوولەكانی دیكەش دەكەنەوە، بەڵام وەرزش وانانی ئیدارەی سۆران زیاتر حەز بە وەرزشی تۆپی پێ دەكەن لە بری وەرزشەكانی دیكە .
بەڕێوەبەری ناوەندی لاوانی ئیدارەی سۆران، دەڵێت:” نەبوونی یاریگای پێویست و كەمی كەل و پەل و پێداویستی وەرزشی هۆكارێكی دیكەیە كە خواست لەسەر وەرزشەكانی دیكە نەبێت”.
جێگەی ئاماژەیە، سۆران لەگەڵ وەرزشی تۆپی پێ مێژووێكی كۆنی هەیە و خاوەنی یاریزانی باش و یانەیەكی بەهێزە .