مههدى محهممهد – ڕواندز :
نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو زیاتر لە هەزار دیناری هاتووتە سەر و مریشكفرۆشێكی ڕواندز هۆكاری گرانبوونی نرخەكەی بۆ هەناردەكردنی مریشكی كوردستان بۆ شارەكانی عێراق دەگەڕێنیتەوە و دەڵێ وەك پێویست مریشك نەخراوەتە بازاڕەكانی كوردستان.
لەمبارەیەوە هێمن نادر خاوەنی مریشك فرۆشی هەستیار لە ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “كیلۆی مریشكی گەورە بە سێ هەزار و 850 دینار تا چوار هەزار دینار دەفرۆشرێت و مریشكی بچووك سێ هەزار و 500 دینارە،”
هێمن باس لەوەش دەكات نرخی هەر كیلۆیەك مریشك بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو هەزار دیناری هاتووەتە سەر و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە لە ئێستادا مریشك وەك پێویست ناخرێتە بازاڕەكانی هەرێم و بەشی زۆری هەناردەی شارەكانی عێراق دەكرێت و دەڵێ ئەمەش وایكردووە نرخی مریشك لە بازاڕەكانی كوردستان بەرز بێتەوە.
هەفتەی ڕابردوو كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە شاری ڕواندز، دوو هەزار و 500 بۆ سێ هەزار و 800 دینار بوو، كەچی ئێستا كیلۆیەكی لە نێوان سێ هەزار و 500 دینار بۆ چوار هەزار دینارە.