زاری کرمانجی – سیدەکان:
ئەمڕۆ پێنجشەمنە, فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچە سنووری و کوێستانەکانی دەڤەری برادۆستی کرد, ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینان و کاسبکاران دروست کردووە.
ماوەی چەندین ساڵە, پەکەکە لەگەڵ تورکیا ناکۆکی سیاسییان هەیە, بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکەش لەو ناوچەیە, بەردەوام , تورکیا لە ڕێگەی تۆپ و فڕۆکە تۆپباران و بۆردومانی گوند و ئاوای و ناوچە سنووریەکانی شارەدێی سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات .
پەیامنێری زاری کرمانجی له سیدەکان رایگەیاند:” کاتژمێر 30 : 11 خوولەکی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەرووی سنگان و دەوروبەری کوێستانی بێرکمەی بە چڕی بۆردومان کرد, هەرچەندە زیانی گیانی بەر هاووڵاتییانی سڤیل نەکەوتووە, بەڵام بۆردومانەکان ترس لای خەلک و گوندنشینان دروست دەکات .
زیاتر گووتی:” بۆردومانەکە بەمەستی لێدان بووە لە چەکدارانی پەکەکە, زەرەر و زیانەکانیانی ئەوان نەزانروە .
دووپاتیشی کردەوە” ماوەی چەند ڕۆژێکە, بۆردومان و تۆپبارانەکانی ئێران بۆ سەر گوند و ئاواییەکانی سیدەکان بەردەوامی هەیە, بەڵام هیچ هاووڵاتییەکی سڤیل نەبۆتە قوربانی .
شارهدێی سیدەكان كەوتۆتە سێگۆشەی سەرسنووری نێوان وڵاتانی كوردستان، توركیا و ئێران، خاوەنی 250 گوندە زیاتر لە 100 گوندی بەهۆی بوونی پەكەكە و بۆردمان و تۆپبارانەكانی وڵاتانی دراوسێ ئاوەدان نەكراونەتەوە و لە 20 ساڵی رابردوو بەهۆی پەكەكە و توركیا لە دەڤەری برادۆست دەیان كەس بوونەتە قوربانی.