محهمهد ههسنانی-سۆران
لە ئێستادا جوتیارانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستیان كردووە بە داچاندنی (گەنم، جۆ، نۆك) جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سۆرانیش زانیاری لەم رووەوە دەخاتەڕوو.
ئەندازیار حەكیم عەبدولڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە ئێستادا جوتیارانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستیان كردووە بە داچاندنی (گەنم، جۆ، نۆك) هەر لەدوای باران بارینەكەی ماوەی رابردوو دەستیان پێكردووە”.
گووتیشی: ” تەنها لە سەنتەری قەزای سۆران واتە دەشتە دیان و باڵەكیان و دەوروبەری لە سەنتەری قەزای سۆران، لەگەڵ كوێستانەكانی بناری حەسەنبەگ، زیاتر لە 1500 دۆنم زەووی گەنم و جۆ و نۆك دادەچێندرێت.