ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی تشرینی ٢٠٢٣ نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات کە لە شەودا یەکێک لە نووسینگەکانیان لە شاری غەزە بۆردومان کراوە و ئەوانەی لەوێ پەنایان بردووە کوژراو و برینداریش بوون.
ئاچیم شتاینەر، بەڕێوەبەری پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی “ئەمە بە هەموو مانایەکەوە هەڵەیە”. زیاتر روونیكردۆتەوە “دەبێت هەمیشە خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی و دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بپارێزرێن و بەرگرییان هەبێت”.

































































