مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
یوسف عومەر بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری سۆران لە لێدوانێكی تایبەت بە زاری كرمانجی باسی لە بیرۆكەی ئەنجامدانی فێستیڤاڵێكی نێو دەوڵەتی تایبەت بە كولتوور و پێكەوەژیان كرد و ڕاگەیاند “ماوەی سێ مانگ بەر لە ئێستا، كارمان لەسەر ئەنجامدانی فێستیڤاڵێكی كولتووری و پێكەوەژیان لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی كردووە و دەرخستەمان بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان كردووە، بەڵام بە بیانووی نەبوونی بودجە و خراپی بارودۆخی ئابووری وەزیر واژۆی لەسەر نەكردووە،”
بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری سۆران ئاشكرای دەكات كە لە ئێستادا كار و چالاكییەكان وەستاون و باس لە نووسراوێكی وەزارەت دەكات و دەڵێ “لە نووسراوێكدا وەزارەت پێی ڕاگەیاندووین كە چیتر داواكاری ئەنجامدانی چالاكی مەنێرن و بۆ ماوەیەك ڕاگیراون بە هۆی ئەو بارودۆخەی حكومەتی هەرێم پێدا تێپەڕ دەبێت.”