تانیا سۆفی-زاری کرمانجی:
یوسف عومەر بەڕێوەبەری رۆشنبیری هونەری سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: “هەرچەندە سۆران شارێکە خاوەنی چەندین شەهیدە کە لە پێناو پاراستنی خاک و وڵات گیانیان سپاردووە، کەچی تائێستا پەیکەرێک یان ئاماژەییەک نییە بۆ ناساندنی بە شاری شەهیدان، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی بوودجەیەکی پێویست.”
ئاماژەیدا: “لە ئێستادا حەوت پەیکەر لەم ناوچەیە هەن هەر یەکەو لە شوێنێکی تایبەت دانراون، بەڵام نەبووەنەتە جێگای دروشم بۆ سنووری ئیدارەی سۆران، لە پلانماندایە لەداهاتوودا پەیکەرێک یان هێمایەک دروست بکەین، تایبەت بێت بە شەهیدان، داوامان لە پەیکەر تاشان کردووە لە نێو بازاری سۆران پەیکەرێک دروست بکەن و دایبنێین کە وەک هێمای شەهیدان بناسرێ.”
لەبارەی شوێنێكی تایبەت بە گەلەری بەڕێوەبەری رۆشنبیری هونەری سۆران گووتی: ” گەلەریەک لە هۆڵی رۆشنبیری سۆران هەیە کە تایبەتە بەو هۆڵە، کورسی دانراوە بۆ نمایشکارو سمینار و گەلەری.”