پشتیوان کەریم- سۆران:
لە سەرەتای ئەم مانگەوە نرخی کیلۆیەک گۆشتی مریشکی زیندوو گەیشتۆتە 3450دینارە، فرۆشیارێک لەم بارەیەوە بۆ زاری کرمانجی ئاشکرای کرد، رۆژ بەڕۆژ نرخی گۆشتی سپی بەرزتر دەبێتەوە.
حسێن عەبدوڵا، فرۆشیارێکی فرۆشتنی مریشکە لەسەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی گرانی نرخ، هێمای بۆ ئەوەکرد:” هەناردەکردنی مریشکی هەرێمی کوردستان بۆ ناوەڕاست وخواری عێراق وگرانی نرخی ئالیک وایکردووە نرخی زیاتر بەرز بێتەوە ئێمەش وەک فرۆشیرا ناچارین بەنرخی هاتوو سەد دینارێک زیاتر بفرۆشین، نرخی کیلۆیەک گۆشتی مریشک بەراورد بە مانگی ڕابردوو، نزیکەی 1000دیناری بەرز بۆتەوە ڕوون نییە کە نرخت گۆشتی سوور چی لێ بەسەر دێت، بەڵام لە ئێستادا خواست لەسەری زیادی کردووە.”