شەونم عەبدلواحید
دەرچووی دەرمانسازی
بە پێی لێکۆلینەوەکان ڤیتامینەکان ڕۆلێکی گرینگیان هەیە لە تەندروستی جەستەدا چونکە یارمەتی جەستەدەدەن کارەکانی بەتەواوی جێبەجێبکات ..
ڤیتامین D3..یەکێکە لە پێویسترین ڤیتامینەکان بۆ جەستە چونکە بە بنچینە دادەندرێت بۆ پتەوکردنی ئێسک یارمەتی وەرگرتنی کالیسیۆم دەدات و ئێسک پتەوتر دەکات سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات تەندروستی مێشک و ددانەکان دەپارێزێت چونکە کەمبوونی ئەم ڤیتامینە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بەنەخۆشیەکانی ئێسکە نەرمەو داخورانی ئێسک .
»ڤیتامین D.. لەلایەن جەستەوە دروست دەکرێت کاتێک خۆت دەدەیتە بەر تیشکی خۆر یان لەهەندئ پێکهاتەی خۆراکیدا دەستمان دەکەوێت.
»سودەکانی ڤیتامین D چین …
-کەمکردنەوەی ئازاری درێژخایەنی ماسولکە.
-کەمکردنەوەی نەخۆشیەکانی خەمۆکی.
-بەسودە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ.
-بەسودە بۆ شەکرە ئاستی ئەنسۆلین ڕێکدەخات.
-کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجە.
-بەسودە بۆ ئێسکەکان کۆنتڕۆلی کالیسیۆم دەکات .
-بەسودە بۆ تەندروستی پوک و ددانەکان .
-بەسودە بۆ تەندروستی مێشک.
»نیشانەکانی کەمبوونی ڤیتامین D…
لەڕێگەی دەرکەوتنی هەندئ نیشانەوە هەستی پێبکەین بەڵام مەرج نیە هەموو نیشانەیەک دەربکەوێت بەڵام هەندئ جار هیچ نیشانەیەک دەرناکەوێت بەردەوام هەست بە ماندویەتی دەکەیت ئازاری ماسولکەو جومگەکانت دەبێت .
- بەرزبوونەوی پەستانی خوێن .
-لاوازبوونی ماسولکەکان .
-لاوازبوونی ماسولکەکان و زووشکانیان.
-کەم خەوی و خەوێکی پچڕ پچڕو نائارام . - خەمباری .
-توشبوون بە تەشەنوجات . - کەمبوونەوەی تەرکیز.
- قژهەڵوەرین.
- توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ .
- لەمنداڵاندا توشبوون بە نەخۆشی ڕەبۆ.
»چۆن چارەسەری ڤیتامین D بکەین ..
هەموو کات دەپرسن بۆ ڤیتامین D کەمدەکات ؟ چونکە ئەو خواردننانە دەخۆین کە ڤیتامینیان کەمە وە کەمتر بەرکەوتنی تیشکی خۆر یان بوونی کێشە لە گورچیلەو ڕیخۆڵەکاندا چونکە ئەگەر کێشەیەک لە ڕیخۆڵەکانتدا هەبێت وادەکات ڕیخۆڵەکان ڤیتامینەکە هەڵنەمژێت .
- خۆدانە بەر تیشکی خۆر بەپێی پێویست .
-خواردنی ئەو خواردننانەی دەوڵەمەندن بە ڤێتامین D وەک (پەنیر ، زەردێنەی هێلکە،جگەر، ماسی ، گۆشت، دانەوێڵە، شەربەتی پرتەقاڵ، ماست ،قارچک)
-بەکارهێنانی کەپسولی ڤیتامین D لەژێر چاودێری پزیشک .
وەزیادبوونی ئەم ڤیتامینە زیانی هەیە بەڵام بەڕێژەیەکی کەمتر ئەوحاڵەتە ڕودەدات ئەوێش لەڕێگەی زۆر بەکارهێنانی کەپسولە بەبێ چاودێری پزیشکی پسپۆڕ چونکە زیادبوونی ئاستی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا دەبێتە هۆی زۆربوونی کالیسیۆم لەجەستەدا ئەمەش هۆکارە بۆدەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانە وەک (ژەهراوی بوون ، نەمانی ئارەزوی خواردن ، دابەزینی کێش ، وشبوونەوەو قەبزی، توڕەبوون وزرنگانەوەی گوێیەکان ، دڵ تێکەڵاتن و سەرگێژبوون ، ڕشانەوە ) بۆیە پێویستە (٣بۆ٦) مانگ جارێک پشکنین ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی لە ڕێژەکەی دڵنیابیت .
» بۆنمونە کەسێک پشکنینی تاقیگەی ڤیتامین D ڕێژەکەی 9ng/ml بوو وەتەمەنی 35 ساڵە کێشی 70kg چۆن بتوانین دۆزێکی تەواو لە ڤیتامین D بۆ دیار بکەین ؟لە ڕێگەی ئەم هاوکێشەیەی خوارەوە ..
(75-labtest ng/ml)*Age *weight
(75-9)3570=161700/month>>1 Day
161700%30=5000IU/day
»ڕێژەی ئاسای ڤیتامین D بۆ کەسێکی ئاسایی لەنێوان (20ng/ml -60ng/ml)