پشتیوان كریم – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” مانگی داهاتوو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەست دەكرێت بە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئەلیكتڕۆنی”.
عەقید زرار حسێن، ئاشكراشی كرد:” مانگی رابردوو سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەولێر، بڕیاری دا بەكردنەوەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری ئەلیكترۆنی، دواتر لەهەر یەك لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێم دەستكرا بە كردنەوەی بەشەكە “.
لەبارەی دەست بەكاربوونی دەرهێنانی مۆڵەتی ئەلیكترۆنی شۆفێری لە ئیدارەی سۆران، بەرێوهبهرى بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، دەڵێ:” لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئامادەكاری تەواو كراوە و بەشێك لە كارمەندانمان لە ئێستادا راهێنانیان پێدەكرێت و دوای تەواو بوونییان، بەشی مۆڵەتی نوێی شۆفێری ئەلیكترۆنی دەكەوێتە كار”.