بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لێكگەیشتنێكی تەواو هەیە، بۆ ئەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە پرسەكانی دیكە جیا بكرێتەوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق كێشەكە بەیەكجاری چارە بكات.
عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكیدا كە لە ماڵپەڕی (باسنیوز) بڵاو بۆتەوە رایگەیاندووە “لەگەڵ لایەنی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لێكگەیشتنێكی تەواو هەیە، بۆ ئەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە پرسەكانی دیكە جیا بكرێتەوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق كێشەكە بەیەكجاری چارەسەر بكات.”
” هەموو گفتوگۆیەكان، تەنانەت ئەوەی پەیوەستە بە تیمەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ تیمە عێراقییەكان، پێكەوە كار لەسەر پرسە گرنگەكانی پەیوەست بە یاسای بودجە و جێبەجێكردنی ئەو یاسایە دەكەن، بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بەتەواوەتی ڕەوانە بكرێن، بۆ ئەوەش خەریكی هەموواركردنەوەی بودجەین.” سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاوای گوتووە.