محەمەد هەسنانی-سۆران
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی پێشنیاری ئەوەكراوە، كە كرێی هاوبەشانی ئاو 20% كەمبكرێتەوە، كە پێشووتریش 15% كرێیەكەی كەمكرابووەوە.
لای خۆیەوە ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” حكوومەت و وەزارەتەكەمان بەردەوام هەوڵیانداوە ئاسانكاری بۆ هاووبەشانی ئاو بكرێت، لە ڕووی داشكاندنی كرێی ئاوو گەیاندنی تۆڕەكانی ئاو بۆ سەرجەم گەڕەك و ماڵی هاووڵاتییان”.
گووتیشی: ” سەبارەت بە داشكاندنی 20% كرێی مانگانی ئاو، هەركات رێنمایی فەرمی لەم شێوەیە بۆمان بێت جێبەجێی دەكەین.

































































