ئامادەکردنی- بێگەرد عەلی
قوتابی بەشی مێژوو قۆناغی چوار لە زانکۆی سۆران
کوێت وڵاتێکی بچوکە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای کەنداوی فارس لەباکورو ڕۆژئاواوە لەگەڵ عێڕاق و لەباشورەوە لەگەڵ سعودیە هاوسنورە،وئابوریەکەی لەسەر بنەمای نەوتە وڵاتێکە خاڵیە لەڕوباروو دەریاچە نزیکەی %٩٤خەڵکەکەی لەناوچە شارییەکان لەکوێت و دەوروبەری لەکەناری باشوری کەنداوی کوێت دەژین
گرتنی کوێت لەلایەن عێڕاقەوە لەئابی١٩٩٠ڕوداوێکی گرنگ بو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،گرتنی کوێت لەلایەن ڕژێمی بەعسو صەدام حوسێن ەوە لە٢/٨/١٩٩٠بەبینانوی بەشێکی مێژووی و جوگرافی عێڕاق کاردانەوەیکی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە،گرتنی کوێت لەلایەن عێڕاقەوە یارمەتی دەر بو بۆدەست پێکردنی قۆناغێکی نوێی هاریکاری نێودەوڵەتی،ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەند کردن کە هێزی پێویست بەکاردەهێنن لەدژی عێڕاق ئەگەر نەکشایەوە لەکوێت کەئەمەش هێمایەکی بەهێزی دوژمن کاری بو کەبوە هۆی دەرکردنی عێڕاق لەکوێت
کوێت لەکۆنەوە ترسێکی بەردەوامی لەعێڕاق هەبوە،بەوپێیەی دەسەڵاتی پاشایەتی و هەمو حوکمەتەکان بەدرێژای سەدەی بیستەم دانیان بەوە دانابو کە کوێت بەشێکە لەخاکی عێڕاق و دەبێت بەعێڕاقەوە بلکێندرێ،یەکەمین شا کەهەوڵی لکاندنی کوێتی بەعێڕاقەوە دا شا غازی بو،کەدەستی کرد بەبڵاو کردنەوەی پڕو پاگاندەو کارمەندانی ڕادیۆی تەرخان کرد بۆ پشتیوانی کردنی و وایان بیردەکردەوە کە کوێت مراوریە بەنرخەکەی کەنداوی عێڕاقە و کەبەندەرێکی سروشتیەو لەمەترسیەکی گەورەدابوە
ئەگەر باس لەهۆکارەکانی گرتنی کوێت لەلایەن عێڕاقەوە بکەین،چەندین هۆکار هەبون بۆئەوەی عێڕاق چاو ببڕێتەئەوناوچەیەوە
هۆکاری ئابوری کەکاتی خۆی عێڕاق لەدوای شەڕی عێڕاق و ئێران لەڕوی ئابوریەوە وێران و لاواز بوبو زیانێکی زۆری بەرکەوتبو،ئەمەش وای کرد کەپەنا بۆ قەرز کردن لەوڵاتان ببات وداوای قەرزی لەکوێت کرد کە٦٠ملیۆن دۆلار قەرزو هاوکاریان بەعێڕاق بەخشی،کەدواتر ئەم قەرزە کێشەی بۆ خودی عێڕاق دروست کردەوە کە لەتوانای دانەبو قەرزەکە بداتەوەو لایەنی ئابوری وێران بو،هۆکارێکی تر کێشەی نەوت بو صەدام حوسێن پێی وابو کەکوێت شەڕێکی ئابوری دژی عێڕاق ئەنجام دەدات بەهەناردەکردنی نەوتی زیاتر لەوەی کە ئۆپیک ڕێگەی پێدابو کەئەمەش بوە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی دابین کردنی نەوتی بازاڕ لەبەرامبەر خواستێکی کەمدا و نرخی نەوت بەشێوەیکی بەرچاو دابەزی
کە عێڕاق هێرشی کردە سەر کوێت چەندین جەنگ و قەیران بەرپا بونو دۆخێکی خرابی ئابوری هاتە ئاراوە ،لەوانەش جەنگی کەنداو کە٦هەفتەی خایاند وهێزی بەرگری ئاسمانی عێڕاق تێیدا زیانی زۆری بەرکەوت کەدواتر بەرپابونی ئەم جەنگە بوە هۆی دروست بونی قەیرانی کەنداو
گرتنی کوێت لەلایەن عێڕاقەوە کاردانەوەی زۆری وڵاتانی لێکەوتەوە کەبەگشتی کاردانەوەکان بەرامبەر گرتنی کوێت لەلایەن عێڕاق نالەبار بون
ئەوەبو هاوپەیمانان دەستیان کرد بەئازاد کردنی کوێت و دەرکردنو پاشەکشە پێکردنی هێزەکانی عێڕاق لەناوچەکە،یەکەم ئۆپڕاسیۆنیشیان بە ئۆپڕاسیۆنی گەردەلولی بیابانی ناسراوە کەتێیدا هێزە سەربازی و چەکردارەکانی عێڕاق بەشێوەیەکی بەرچاوان لەناوچوون ،زۆربەی دەسکەوتە گەورەکانی ڕژێمی بەعس لەناوبران کەئەمە چڕتین بۆمباران کردن بو کەبینرابێ تائەوکاتە،دوای شکستی عێڕاقیەکان لەو ئۆپڕاسیۆنە،ئاگربەستی سەفوان بەسترا ئازاد کردنی کوێت ڕاگەیاندرا وچەندین مەرجیش بۆ عێڕاق دانران،عێڕاق دەبێت دەستبەجێ هەمو دیلەکانی جەنگی هاوپەیمانان ئازاد بکات،پێویستە عێڕاق سەرجەم دەسگیرکراوانی کوێت ئازاد بکات،وە پێویستە عێڕاق دەسەڵاتدارانی کوێت لەشوێن و سروشتی هەمو مینە وشکانی و دەریایەکان ئاگادار بکاتەوە ،دەبێت عێڕاق پابەند بێت بەهەمو بڕیارنامەکان
١مێژووی نوێو هاوچەرخی عێڕاق،محەمەد سوهەیل تەقوش ٢جەنگی عێراق، لۆرانس کاپلان ، ویلیام کریستۆڵ
٣_چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی عێراق، چارلز تریب