هێزەكانی سەربازی ئەمریكا سیستمی بەرگری پاتریۆتیان لەعێراقو هەرێمی كوردستان جێگیرکردوە.
پیتەر نوێن گووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند” سیستمی بەرگری پاتریۆتمان لەعێراقو هەرێمی كوردستان جێگیرکردوه بۆ پاراستنی هێزەکانمان”.
زیاتر روونیكردەوە “سیستمی بەرگری پاتریۆتمان لەعێراقو هەرێم جێگیرکرد بۆ پاراستنی هێزەکانمان، ئێمه بەدوای شەڕدا ناگەڕێین، بەڵام وەڵامی توندی هەر هێرشێک دەدەینەوە بکرێتە سەرمان”.