زاری كرمانجی :
ئێران لە ترسی فراوانبوونی ناڕەزایەتییەكانی خەڵك و كۆنترۆڵكردنی راپەرینی شارە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، هەموو رێگەیەكی گرتۆتەبەر، دواین هەواڵەكانی بۆ بەهێزكردنی هێزە ئەمنییەكانی نێو شارەكان، بە سەتان مێردمنداڵی چەكداركردووە و شان بە شانی هێزە ئەمنییەكانی خەریكی سەركوتكردنی جەماوەری ناڕازیی و راپەریووی شارەكانن.
چەندین هەژماری تویتەری تایبەت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و وێنەی خۆنیشاندانەكانی شارەكانی ئێران و كوردستان، وێنەی (منداڵە سەركوتكارەكان) ی سوپای ئێرانی بڵاوكردۆتەوە.
دوای لێدوانی چەند فەرماندەیەكی سەربازیی و پۆلیسی ئێران، لەسەر بێ هێزیی و ماندوویەتی هێزەكانیان، رێژەی مێرمنداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە ناو هێزە ئەمنییەكان زیاتر بوون.