شەهلا رەشید- سۆران
ئەندامێكیی مەكتەبی سكرتارییەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، دەڵێت” لە 20ی مانگی 11ی2023 بۆ بەستنی كۆنگرە ئێمە ئامادە دەبین، هەر لەم كۆنگرەیەشدا چەند ئافرەتێكی ئیدارەی سۆرانیش بەشدارن.
نارین عەبدولقادر ساڵح، ئەندامی مەكتەبی سكرتارییەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بەرپرسی بەشی ڕێكخستن و ئاماژە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی یەكێتی ئافرەتان، خەریكە بەرەو تەواو بوون دەچن، لە 20ی ئەم مانگەوە بڕیارمانداوە ئامادە بین، به بهشداری 140 ئافرەت.
گووتیشی” لە شارو شارۆچكەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەك ئافرەت بەشداری لە كۆنگرەكە دەكەن.