بەختیار سەباح –زاری كرمانجی:
بەهۆی زیرەكی قوتابییەكی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی، لە وڵاتی میسر راستەوخۆ دەنێردرێتە زانكۆ.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە میسر، تاقیكردنەوەیەكی نێودەوڵەتی بەناوی (ئای كیو-IQ ) بۆ قوتابییەكی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی ئەنجامداوە، لە بابەتەكانی (كیمیا، فیزیا، بیركاری و زانستە دەرەكییەكان)، قوتابییەكە لە وەڵامەكانیدا سەركەوتوو بووە، بۆیە بە شایستە دانراوە كە بچێتە زانكۆ.
تاقیكردنەوەكە چوار كاتژمێری خایاندووە، قوتابییەكە بە سەركەوتوویی وەڵامی تەواوی پرسیارەكانی داوەتەوە، لەبەر ئەوەش حكومەتی میسر ڕەزامەندی دەربڕیوە، بەبێ تەواوكردنی قۆناغەكانی خوێندن لە زانكۆ وەربگیرێ.