مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
شارۆچكەی بلێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، زیاتر لە 1500 ماڵ و نزیكەی 700 دوكان و ماركێتی مەزن لە خۆ دەگرێت و ڕۆژبەڕۆژیش فراوانتر دەبێت، تاكە شارۆچكەیە لە دەڤەری بارزان كە ڕێژەیەكی زۆری خەڵكی دەڤەرەكە ڕووی تێدەكەن.
سەرۆكی شارەوانی شارۆچكەی بلێ، بە زاری كرمانجی راگەیاند: زیاتر لە 30 فەرمانگەی حكوومی لە شارۆچكەی بلێ هەنە و رووبەرێكی فراوانی هەیە، لە رووی ئیدارییەوە مێژوویەكی كۆنی هەیە و باڵەخانە و ئیدارەی حكوومی زۆری تێدایە و زیاتر لە 1500 ماڵ لە خۆ دەگرێت، بەڵام چەند ساڵێكە بەهۆی پڕۆژەی ئاوی 51 گوند هیچ پڕۆژەیەكی گەورەمان نەبووە بۆ شارۆچكەكە، چونكە تاوەكو پڕۆژەی ئاو تەواو نەبێت ناتوانین شەقامێك یاخود رێگەیەك قیر بكەین، نەكە دواتر بەهۆی پڕۆژەیەكی ئاو تێكی بدەینەوە، بەهۆی هەوڵ و بەدواداچوونی مەلا مستەفا بارزانی، پڕۆژەی ئاوی 51 گوندی بارزان بەشی زۆری كارەكانی تەواو كراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.
نادر محەممەد، سەرۆكی شارەوانی بلێ، دەشڵێ: سنووری بلێ رۆژبەڕۆژ فراوانتر دەبێت و بلێ تاكە شارۆچكەیە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر كە بەشی هەرە زۆری خەڵكی دە ڤەرەكە ڕووی تێدەكەن.
سەرۆكی شارەوانی بلێ، زیاتر دەڵێ: زیاتر لە ٩ گوند بەهۆی پەكەكەوە چۆڵ كراون، بۆ ئەو گوندانە كۆمەڵگەیەك دروست كراوە، كە پێی دەڵێن كۆمەڵگەی دارادازان، تەواوی خزمەتگوزاریەكانیش پێیان گەیشتوون.