تایبەت بە زاری كرمانجی:
لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی سنوورەكە لەگەڵ ئومید سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كۆمەڵێك بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندی هاووڵاتی ئیدارەی سۆران دراوە .
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، لەم كۆبوونەوە كۆمەڵێك داواكاری بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیژییەكان لە لایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە خراوەتە بەردەستی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە و ئومێد سەباح رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی دەربڕیوە.
سەرچاوەیەك لە نێو كۆبوونەوەكە بە زاری كرمانجی گووت ” لە نێ, پڕۆژەكاندا ئەنجامدانی بەنداوی رواندز لە سەرووی پڕۆژەكانە هەروەها دروستكردنی چەندین بینایەی قوتابخانە و باڵەخانە بۆ دامەزراوەكانی حكومەت لە نێو داواكارییەكاندا هەبوو، كە دوای كفتوگۆ كردن لەسەر پڕۆژەكان سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەكان دەربڕی و تەنها بەدواداچوونی كارە ئیداری و تەكنیكییەكانی ماوە”.