پڕۆسەكە لە ماوەیەكی نزیك دەست پێ دەكات
“ئەولەوییەت بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكانە”
لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی سنوورەكە لەگەڵ ئومید سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كۆمەڵێك بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندی هاووڵاتی ئیدارەی سۆران دراوە .
تایبەت بە زاری كرمانجی:
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، لەم كۆبوونەوە كۆمەڵێك داواكاری لە لایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە خراوەتە بەردەستی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، كە لە نێو داواكارییەكان، بابەتی دامەزراندن و ژمارەیەكی بەرچاو پڕۆژەی گرنگ بوونە.
لە كۆبوونەوەكەدا بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داوا كراوە زیاتر لە 1000 كەس وەك فەرمانبەر لە سێكتەرە جیاوازەكانی دامەزراوەكانی حكومەت دابمەزرێن، بەتایبەتی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان. بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی نیشان داوە، تەنها تێبینیان لەسەر رێژەكە هەبووە، بۆ ئەمەش بڕیار دراوە قسە لەگەڵ ئەنجوومەنی راژەی حكومەتی هەرێم بكرێت و بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر رێژەكە بدرێت و دەست بە پڕۆسەی دامەزراندن بكرێت.