مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
عارف شێروانی، سەرۆكی تۆری هەنگەوانانی هەرێمی كوردستان، بۆ زاری كرمانجی گوتی: هیچ ساڵێك وەكو ئەمساڵ بەرهەمی هەنگەوانان كەمی نەكردووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو 50% كەمی كردووە.
سەرۆكی تۆری هەنگەوانانی هەرێمی كوردستان، دەشڵێ: ئەمساڵ 350 تۆن هەنگوینمان هەبوو، ئەمە لە كاتێكدایە ساڵی رابردوو 800 تۆن هەنگوینمان هەبوو، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەمساڵ هەنگوین زۆر كەم بوو و هۆكاری كەمكردنی بەرهەمی هەنگیش دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی كەشوهەوا و هێنانی هەنگوینی ساختە بەڕێگەی قاچاخ.