ئەڤین ئەبابەكر
گرنگ نییە لە كوێ دەژیت تۆ بەشێكیت لە كۆمەڵگەكەت، وەك تاكێكی ئەو كۆمەڵگەیەش هەموومان ئەركی سەرشانمانە هاوكاری یەكتر بكەین و دۆخی كۆمەڵگەكەمان باشتر بكەین، گرنگی بە كەسانی دەورووبەرت بدە و هەوڵبدە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاكانی ڕازیكردنیان، هەروەها دەكرێت شتێك بكەی كە لە درێژخایەندا سوودی بۆ كۆمەڵگە هەبێت لەوانەش وەبەرهێنان لە پەروەردە، پشتگیری كردنی ڕێكخراوە خێرخوازییەكان، خوێنبەخشین و پاراستنی ژینگە و …هتد،
هەوڵبدە هەموو ڕۆژێك یەكێك لەوانە ئەنجام بدە و دەرفەتەكە خۆی دەخاتەڕوو، هەرچەندە سادەش بێت دەستلێدانی بچووك كە بە تاك ئەنجام بدرێت دەتوانێت زۆر بەسوود بێت لە كۆمەڵگەیەكدا، كاتێك دەرفەتت بۆ ڕەخسا ڕاستەوخۆ دەستوەردان بكەیت و یارمەتی ئەندامێكی تری كۆمەڵگاكەت بدەیت بە زەردەخەنەیەكەوە بیكە، بۆ نموونە یارمەتی كەسێكی بەساڵاچوو بدە لەكاتی تێپەڕبوونی لە شەقامێكی قەرەباڵخ، بەگوێرەی توانای ماددیت پارە بدە بە كەسێكی بێ ماڵ و حاڵ، گوێ لەو كەسانە بگرە كە لە ژیانی ڕۆژانەتدا چاوت پێیان دەكەوێت، هەروەها ئەگەر پێویستت بە قسەكردن بوو لەگەڵ كەسێكدا دەربارەی ئەزموونێكی نەرێنی پێویستە ڕێگەی پێبدەیت ئەزموونەكانی خۆیشی باس بكات، گریمان هاوڕێیەكت كێشەی هەیە شتێكی لەم شێوەیە بڵێ” زۆر بەداخەوە ببورن ئەو ماوەیە كێشەتان زۆرە با بچین كوپێك قاوە بخۆینەوە ئەگەر دەتەوێت باسی بكەیت بووم.
هەروەها خۆبەخشانە كاركردن لە ڕێكخراوێكدا لەنێو كۆمەڵگە ڕێگەیەكی زۆر باشە بۆ كارلێككردن لەگەڵ كۆمەڵگەكەت و یارمەتیدانی ئەوانەی كەمتر بەختیان هەیە، ئەم چالاكییە تەنها بەشێكی كەم لە كاتەكانت لە هەفتەیەكدا دەگرێت، بەڵام گۆڕانكارییەكی گەورە لە ژیانی دەورووبەرتدا دروست دەكات بەپێی ئارەزووەكانت، دەتوانیت خۆبەخشانە لە پەناگە یان بانكەكانی خۆراك یاخود لە نەخۆشخانە كار بكەیت و خوێن ببەخشیت، زۆرجار كەسانی بریندار و نەخۆش پێویستییان بە گواستنەوەی خوێن هەیە، بۆیە دەتوانیت بە بەخشینی بەشێك لە خوێنەكەت یارمەتیان بدەیت، زۆرێك لە نەخۆشخانە ناوخۆییەكان ساڵانە هەڵمەتی خوێن ئەنجام دەدەن و بانكەكانی خوێن هەمیشە بەدوای كەسانێكدا دەگەڕێن كە بتوانن ناویان تۆمار بكەن و خوێن ببەخشن.
چۆن بەشداری دەكەی لە كۆمەڵگەی مەدەنی؟
ئەگەر لە كۆمەڵگەیەكی دیموكراسیدا بژیت دەنگدان بەشێكی سەرەكی دەبێت لە بەشداریكردنت لە كۆمەڵگەی ناوخۆیی و نیشتمانیدا، بۆ ئەوەی دەنگدەرێكی بەرپرسیار بیت، پێویستە پێشوەختە خۆت پەروەردە بكەیت دەربارەی پێشنیارەكانی دەنگدان و كاندیدەكان، هەڵبژاردنی دەنگدان بەو كەس و سیاسەتانەی پێتوایە زۆرترین سوود بە كۆمەڵگە دەگەیەنن، ئەگەر دەتوانی باجەكانت بە تەواوی و لە كاتی خۆیاندا بیدە، حكوومەت پارەی باج بەكاردەهێنێت بۆ باشتركردنی ژێرخان، زۆر كۆمپانیای ژمێریاری هەن كە یارمەتیت دەدەن لە پڕۆسەكەتدا، تەنانەت هەندێكیان خزمەتگوزارییەكانیان بە خۆڕایی پێشكەش دەكەن، ئەگەر ناتوانیت باجەكانت لە كاتی خۆیاندا بدەیت پێویستە ڕاوێژ بە ژمێریارێك بكەیت و بزانیت ئایا دەتوانن پێشنیاری دواخستنی ئەم پارانە بكەن یاخود نا.
بۆ باشتركردنی كۆمەڵگە وەك تەواوی یارمەتی پاراستنی شارەزایی خۆت بەیەكەوە بەشی بكە بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگەكەت، گرنگ نییە چ ئاستێكی خوێندنی فەرمیت وەرگرتووە، ڕەنگە تۆ زانیاری و لێهاتوویت هەبێت كە سوودی هەبێ بۆ ئەندامانی كۆمەڵگە، دەتوانیت لە ماڵەوە وتارێكی گشتی لەسەر بەڕێوەبردنی دارایی پێشكەش بكەیت، هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بە كتێبخانەی ناوخۆییەوە بكەیت بۆ ئەوەی بزانیت ئایا ڕێگەیان پێدەدات میوانداری كۆنفرانسێك بكەیت لەسەر چۆنیەتی پێدانی باج و پاشەكەوتكردنی پارە، هاوبەشكردنی زانیاری تایبەتمەند دەبێتە ڕێگەیەكی نایاب بۆ بەكارهێنانی خوێندنی باڵات بۆ سوودی كۆمەڵگە، بەدەستهێنانی خوێندنێكی باش بە هیچ شێوەیەك خۆپەرستی نابێت جا چ لە قۆناغی ناوەندی، زانكۆ یان دوای دەرچوون توێژینەوەكان دەتوانن بەشداری بكەن لە كۆمەڵگەدا لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بە شێوەیەك كە بەبێ زانیاری قووڵ نەدەكرا، بۆ نموونە دەتوانیت لە زانكۆی كشتوكاڵ بخوێنیت دوای تەواوكردنی دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ ئەو كۆمەڵگەیەی كە تێیدا گەورە بوویت و یارمەتی خەڵك بدەیت بۆ پەرەپێدانی شێوازی كشتوكاڵی كاراتر، هەروەها دەتوانیت بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەر لە دەروونناسی بەدەستبهێنیت و پراكتیكێك بكەیتەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو كەسانەی كە بیركردنەوە نەرێنییەكان یان تێكچوونی دەروونییان.
ئێمە لە ئیكۆسیستەمی سروشتیدا دەژین و پاراستنی ژینگە بەشێكی سەرەكییە لە بەشداریكردنمان لە كۆمەڵگەدا، بەرهەمە پلاستیكییەكان ڕیسایكڵ بكە و هەوڵبدە كەمتر بە شێوەیەكی گشتی بەكاریان بهێنین، هەمیشە كەرەستەی دووبارە بەكارهێنراو وەك دەفری خواردنەوە و خۆراك فڕێ بدە ناو سەبەتەی ڕیسایكڵكردن و نەك لەناو سەبەتەی زبڵدا، یارمەتی پاراستنی بابەتەكانی ژینگە بدەن، دارێك لە شوێنێكی گشتی بچێنە بۆ ئەوەی یارمەتی پاككردنەوەی هەوا بدات، ئەمەش نەك تەنها جوانی دەبەخشێت بەڵكو ژینگەش تەندروستتر دەكات.