محەممەد مەحموود – سۆران :
لەسەرەتای ئەم مانگەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی ڕێنماییەکان، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢١ ڕاگرت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ١-١١ -٢٠٢٣ ئەم ڕێنماییەی جێ بەجێ کردووە.
لەم بارەیەوە سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” هاوردەکردنی مۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢١ ڕاگیراوە، ئەوەش ڕێنمایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و ساڵانە پێی ئەو ڕێنماییانەی دەدرێتە دەروازەکان بۆ هاوردەکردن و هاوردەنەکردنی کام مۆدێلی ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێن، لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش لە ١-١١ ئەم ساڵەوە ئەو بڕیارە جێبەجێ کراوە و ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢١ هاوردەی هەرێمی کوردستان ناکرێ.